لوبنان .. رێوشوێنی ئه‌منی توند له شارى ته‌رابلوس ده‌گیرێته‌به‌ر
وه‌ك ئاژانسه‌كان روونیان كرده‌وه، به فه‌رمانى حكوومه‌تى لوبنان هێزه ئه‌منییه‌كان له شارى ته‌رابلووسى باكوورى لوبنان بڵاوبوونه‌وه و چه‌ندین خاڵى پشكنینشیان له‌و شاره و ده‌ورووبه‌رى دانا و دواتریش هه‌ر ئه‌و هێزانه پرۆسه‌یه‌ى گه‌ڕان و پكشنیان له‌و شاره ئه‌نجام دا كه تێدا 20 كه‌س ده‌ستگیر كرا، به پێى زانیارییه‌كانیش ئه‌وه زانرا، كه ئامانج له بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى لوبنان له شارى ته‌رابلووس و ده‌ورووبه‌رى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و كاره تووندوتیژیانه‌یه كه ماوه‌یه‌كه له‌و شاره له نێوان سوننه مه‌زهه‌ب و شیعه مه‌زهه‌به‌كان رووده‌دات.