له سوریا بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه
به‌پێی گوته‌ی سوپای رژێم چه‌ندین ناوچه‌ی له ده‌وروبه‌ری لازقییه‌ی باكوور كۆنترۆڵ كردووه كه گرنگیه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌ی هه‌یه .
له پێكدادانه‌كانی شارۆچكه‌ی كه‌سب و گوندی غه‌ممام و نه‌بع مور و سه‌خره و شارۆچكه‌ی سه‌لما و سه‌مرا له هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێكه‌وته‌وه.
پارێزگای ده‌رعش به هه‌مان شێوه شه‌رو پێكدادانێكی توند تیایدا روویدا به تایبه‌تی له باشووری شارۆچكه‌ی به‌سرای شام .
له حه‌له‌ب باكووری رۆژئاوای سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌وتنه به‌ر بۆردومانی تۆپ و فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هێزه‌كانی رژێم به تایبه‌تی شارۆچكه‌ی حه‌یان و گوندی ته‌ل سوسین له ئاكامی ئه‌م بۆردومانانه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوژران و برینداربوون .