ئه‌ردۆغان داوای كرد لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبدرێته‌وه
گوتیشی با ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان داونه‌تێ به یه‌كه‌وه بیر له توركیا بكه‌ینه‌وه، با به‌رژه‌وه‌ندی باڵای توركیا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت. ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی گوت ده‌زانن بۆ خه‌مبارم؟ گوێ له ھه‌موو ده‌نگۆیه‌ك ناگرم، به‌ڵام له كاتی ھێرشكردنه سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رۆژێك پارتی ئۆپۆزسیۆن له دژی ئه‌م هێرشانه قسه‌یه‌كی نه‌كرد و پشتگیری حكومه‌تی نه‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌نسیلڤانیا هاوكارن نه‌یانتوانی دژی په‌نسیلڤانیا قسه‌یه‌ك بكه‌ن، پێیان وابوو ئابووریمان تێك ده‌چێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و دیموكراسیدا به‌هێزتر ده‌بین، ئه‌و دیموكراسییه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌ماندا هه‌یه.
Ktv