توركیا، ئەمڕۆ بڕیار دەدات

 توركیا، ئەمڕۆ بڕیار دەدات
دەنگدەرانی توركیا لە 32 پارێزگای توركیا دەستیان بە دەنگدان كرد، لە پارێزگاكانی دیكە پرۆسەی دەنگدان سەعات هەشت دەست پێ دەكا.

توركیا ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك شارەوانییەكان كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ كار دەكەن لە سەر سەندووقی دەنگدانە، 26 ملیۆن و 704 هەزار و 757 هەزار دەنگدەر ژنن، 25 ملیۆن و 991 هەزار و 75 دەنگدەری دیكە پیاون، بە گشتی 52 ملیۆن 695 هەزار و 831 دەنكدەر لە 194 هەزار و 310 وێستەگەدا دەنگ دەدەن.

لە هەڵبژاردندا بە گشتی یەك ملیۆن و 358 هەزار كارمەندی پاسەوانی سەندوق، دوو هەزار ئەندامی كۆمسیۆنی سەربەخۆی، هەزار و 377 ئەندامی كاتی كۆمسیۆنی سەربەخۆ و 250 هەزار كەسی دیكە بۆ هێنان، بردن و كۆ كردنەوەی سەندوقەكان، بە گشتی یەك ملیۆن و شەش هەزار كەس راسپێردراون.

پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگاكانی ئادیەمان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، بتلیس، دیاربەكر، ئەلازغ، ئەرزنجان، ئەرزڕوم، عەنتاب، گیرەسون، گومووشخانە، هەكاری، قەرس، مەلاتییە، ماڕەش، ماردین، موش، ئۆردو، ریزە، سێرت، سیواس، ترابزۆن، تونجەلی، عۆرفا، وان، بایبورت، باتمان، شڕنەخ، ئەردەهان، ئێغدر و كلێس دەستی پێكرد، پرۆسەی دەنگدان لەو پارێزگایانە تا سەعات چواری ئێوارە بەردەوام دەبێ، لە پارێزگاكانی دیكەی توركیا پرۆسەی دەنگدان سەعات هەشت دەست پێ دەكا و تا سەعات پێنج ئێوارە بەردەوام دەبێ.

ئەوانەی بیانەوێ لە جیاتی كەسێكی دیكە دەنگ بدەن یا دەنگیان دابێ و ئەوانەی بیانەوێ بۆ جاری دووەم دەنگ بدەن یا دەنگیان دابێ بە سێ تا پێنج ساڵ سزای بەندكردن سزا دەدرێن.

ئەوانەی شوێنی سەندوقی دەنگدان بگۆڕن، یا سەندوق بكەنەوە، ئەوانەی سەندوق بدزن یا بشكێنن، ئەوانەی پسۆڵەی دەنگدانی نێو سەندوق ببەن لە سێ تا پێنج ساز سزا دەدرێن.

ئەوانەی لە جیاتی دەنگدەرانی دیكە لیستی دەنگدەران ئیمزا، مۆر یا پەنجەمۆر بكەن و بەو جۆرە دەنگ بدەن بە سێ تا پێنج ساڵ سزای زیندان سزا دەدرێن، بێجگە لە سزای زیندان هاوكات سزای مادیش بە سەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنرێ.

ئەو كەسانەی رۆژی دەنگدان لە شوێنە گشتییەكان یا لە شوێنە داخراوەكاندا كحوولیات بفرۆشن بە سێ تا شەش مانگ سزای زیندان سزا دەدرێن، ئەو كەسانەیش رەچاوی قەدەغە كردنی هەڵگرتنی چەك نەكەن سزای مادییان بەسەردا دەسەپێنرێ.

بە پێ رێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تا سەعات 12ی شەو فرۆشتنی كحولیان قەدەغەیە، نابێ لە شوێنە گشتیی یا شوێنە داخراوەكاندا بە هیچ شێوەیەك كحولیان پێشكەشی مشتەری یا خەڵك بكرێ. لە رستۆرانت و شوێنەكانی رابواردن تەنیا خواردن پێشكەش دەكرێ.

بێجگە لەو كەسانەی كە بەرپرسیاری پاراستنی ئەمن و ئاسایشن هیچ كەسێكی دیكە بۆی نییە چەك هەڵبگرێ

هیچ دەزگا و كەناڵێكی راگەیاندن بۆی نییە تا سەعات شەشی ئێوارە لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە هیچ جۆرە هەواڵ و زانیارییەك بڵاو بكەنەوە. ئەو دەزگایانە بۆیان هەیە ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە لایەن كۆمسیۆنەوە پێشكەش دەكرن لە نێوان سەعات شەش تا نۆی شەو بڵاو بكەنەوە.

هەموو دەزگاكانی راگەیاندن دوای سەعات نۆ ئازادن، ئەگەر پێویست بكا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێش سەعات نۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیارییەكان سەربەست دەكا.

بۆ بەندكراو و حكومدراو و ئەو كەسانەی كە ئەو جۆرە ناسنامە یا بەڵگەنامانەیان نییە ئەو بەڵگەنامەیە كە لە لایەن بەندیخانەوە بۆیان دەركراوە پێویستە پیشانی كارمەندانی بەشی كۆنترۆڵی ناسنامەكانی بدەن.

ئەو پسۆڵانەی دەنگدان كە لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە دابەش نەكرابێ، رەنگی وەكو رەنگە دەستنیشانكراوەكان نەبێ، لە پشتییەوە نەنووسرابێ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی كۆماری توركیا، بە مۆری دەنگدان لە هیچ شوێنێكدا مۆری ئەرێنی نەبێ، لە شوێنی پارتە سیاسییەكان یا پاڵێوراوە سەربەخۆیەكان لە یەك زیاتر مۆری پێوە بێ لە لایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە رەتدەكرێنەوە.

26 پارتی سیاسی توركیا بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن و بە پێ رێزبەندی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەو پارتانە بریتین لە، هوداپار، پارتی چەپی دیموكرات، پارتی ئاڵترناتیف، پارتی رێگای راست، پارتی رێككەوتن، رێفۆرم و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی، پارتی رزگاری گەل، پارتی كۆمونیستی توركیا، پارتی گەنج، پارتی یەكێتی گەورە، پارتی دادو گەشە پێدان، پارتی موحافێزەكاری رابوون، پارتی وڵات، پارتی دیموكرات، پارتی ئەمەك، پارتی ئازادی و هاوكاری، پارتی میللەت، پارتی سەعادەت، پارتی ماف و ئازادییەكان، پارتی لیبراڵ دیموكرات، پارتی ئاشتی و دیموكراسی، پارتی توركیای سەربەخۆ، پارتی كار، پارتی دیموكراتیكی گەلان، پارتی گەلی كۆماری، پارتی ماف و یەكسانی، و بزۆتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا.

ئەو رێوەشوێنانەی لە سەر سەندوقەكان دەگیردرێنە بەر نابێ ببنە ئاستەنگ لەبەردەم دەنگدەراندا، بێجگە لەو ئەندامانەی ئاسایش كە لە لایەن سەرپەرەشتیاری سەندوقەوە بانگهێشت كراون و جلوبەرگی رەسمییان لەبەرە، هیچ كەسێكی دیكە بۆی نییە بە جلوبەرگی رەسمی و بە چەكەوە بچێتە شوێنی سەندوقەكانەوە. لە كاتی دەنگداندا ئاسانكاری پێویست بە نەخۆش، بەساڵاچوو و خاوە پەیداویستییە تایبەتییەكان دەكرێ.

هیچ كەس بۆی نییە لە كاتی دەنگداندا هیچ جۆرە رێنماییەكی دەنگدەر بكا و هانی بدا بۆ كەس یا لایەنێكی تایبەتی دەنگ بدا، ئەو دەنگدەرانەی دەنگ دەدەن دەبێ لە شوێنی دەنگدان دوور بكەونەوە. ئەو كەسانەی كە خوێندەوارییان نییە ئەگەر داوای هاوكاری بكەن ئەوا سەرپەرەشتیاری سەندوق هاوكاری پێویستیان پێشكەش دەكا.

دەنگدەر بۆی نییە مۆبایل، كامێرا یا هەر جۆرە ئامرازێكی دیكەی گەیاندن و تۆمار كردن یا وێنە گرتن بباتە شوێنی دەنگدانەوە، ئەگەر دەنگدەرێك ئەو شتانەی لەگەڵدا بێ پێویستە پێش چوونە ژوورەوە رادەستی سەرپەرەشتیاری سەندوقی دەنگدانیان بكا.

بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەڵبژاردنەكان هەركەس پێویستە رەچاوی یاسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و سەرپەرەشتیارانی سەندوقەكان بكەن. ئەوانەی بە ئەنقەست بۆ تێكدانی ئاسایش و ئەمنیەتی هەڵبژاردن هەر جۆرە چالاكییەك ئەنجام بدەن رووبەرووی سزای توند دەبنەوە.

Top