روسیا بهڵێنی دا ئۆكرانیا داگیر نهكات
سێرگی لاڤرۆڤ له چاوپێكهوتنێكی لهگهڵ تهلهفزیۆنێكی روسی وتیشی، روسیا ئامادهیه بههۆكارهكانی سیاسهت، دیپلۆماسی و یاسایی، پارێزگاری له مافی هاوڵاتیانی و ئهو كهسانهی به روسی قسه دهكهن، بكات.
باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا داوای لە فلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا، کردووە قەیرانی نیمچە دورگەی کریما بەشێوەی دیبلۆماسیانە چارەسەر بکرێت، سەبارەت بەو داوایەش وابڕیارە ڕوسیا بەنوسراوی فهرمی وەڵامی کۆشکی سپی بداتەوە.
ھاوکات ئۆباما پێشی ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی ئە ھەنگاوە جێبەجێ بکرێت پێویستە ڕووسیا سەرەتا ھێزەکانی خۆی لە سنورەکانی کریما بکشێنێتەوەو دواتر گفتوگۆو دانوستانەکان لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی ھەردوو وڵاتەوە دەستپێدەکات.
لەسەرەتای دروستبوونی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیاوە تائێستا روسیا ٣٥ بۆ ٤٠ ھەزار سەربازی لەنزیک سنورەکانی نیمچە دورگەی کریما جێگیر کردووەو ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بەردەوام ترسی بەکارھێنانی ھێزی ھەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە.