ئۆباما لە پشتیوانیكردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و ڕێككەوتنی نەرێنی لەگەڵ ئێران، دڵنیایی بە سعوودیە دەدات

 ئۆباما لە پشتیوانیكردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و ڕێككەوتنی نەرێنی لەگەڵ ئێران، دڵنیایی بە سعوودیە دەدات
سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، باراك ئۆباما، شا عەبدوڵڵای سعوودیەی دڵنیا كردەوە لەوەی كە یارمەتیی ئۆپۆزسیۆنی میانڕۆی سووریا دەدات و، ڕێككەوتنی نەرێنییش لەگەڵ ئێراندا ڕەت دەكاتەوە؛ ئەم دڵنیاكردنەوەیەی سعوودیە لە لایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە لە ماوەی ئەو سەردانەدا دێت که‌ بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەكانی هاوپەیمانەتیی نێوانیانه‌.

ئۆباما كە بە هێلیكۆپتەر چووەته‌ شوێنی حەوانەی شاعەبدوڵڵا لە بیابانێكی ڕیاز، گوزارشتە لە بایەخی ئەمەریكا بە گەورەترین سەرچاوەی نەوت لە جیهاندا. هه‌ردوو سه‌رۆک‌ دوو سەعات گفتوگۆیان كرد و ڕەوشی هەنوكەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان خستە بەر باس، بەڵام وزە و مافەكانی مرۆڤ نەخرانە باسەوە.

پار كاتێك سعوودیە دەیەویست ئەمەریكا پشتیوانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بكات و پاش جیاوازییەكی توند لەبارەی بەدەنگەوەهتنی واشنتن پێوەست بە ڕاپەڕینی "بەهاری عەرەبی" و سیاسەتی ئەمەریكا بەرانبەر بە ئێران و سووریا، گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان دا.

بەرپرسێكی ئەمەریكایی، پاش كۆبوونەوەی ئۆباما و شاعەبدوڵڵای سعوودیە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەردوو سەرۆك "جیاوازییە تەكتیكییەكانیان" تاوتوو كرد، بەڵام كۆك بوون لەوەی بەرژەوەندیی ستراتیژیی هەردوو وڵات هێشتا ڕەزامەندیی هەردوو لای لەسەرە.

ئەو بەرپرسە ئەمەریكاییە هاوكات گوتی، دیداری ڕووبەڕووی شاعەبدوڵڵا و ئۆباما و نیشاندانی پێداگریی ئۆباما لە ڕێگرییەكانی بەدەستخستنی چەك لە لایەن ئێرانەوە، گرینگە.

ئەو بەرپرسە ئەمەریكاییەی كە ناوی نەبراوە، زیاتر بۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕوون دەكاتەوە، "ئەو كۆبوونەوەیە بۆ دڵنیاكردنەوەی شاعەبدوڵڵا بووە كە ئەمەریكا هیچ ڕێككەوتنێكی خراپ و نەرێنی قبووڵ ناكات و چاوبڕین لە دۆسێی ئەتۆمیش بەو واتایە نییە كە ئێمە بایەخ بە چالاكییەكانی ئێران لە شێواندنی سەقامگیریی ناوچەكە نادەین، بەڵكو بەرانبەر ئەو پرسە ئێمە زۆر چاوكراوەین."











KDP.info
Top