کوڕی قەزافی داوای لێبوردنی لە خەڵکی لیبیا کرد

کوڕی قەزافی داوای لێبوردنی لە خەڵکی لیبیا کرد
تەلەفزیۆنی لیبیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمار کراوی لە "ساعد قەزافی"ی کوڕی موعەمەر قەزافیی سەرۆکی پێشووی لیبیا بڵاو کردەوە کە داوای لێبووردن لەخەڵکی ئەم وڵاتە دەکات.



بێژەری هەواڵی تەلەفزیۆنی لیبیا رایگەیاند: ئەم گرتە ڤیدیۆییە بەئیزنی دادەوری گشتیی لیبیا لە بەندیخانەی "ئەلحەدبا" وە کە شوێنی راگرتنی کوڕی قەزافی چەند بەرپرسی پێشووی لیبیایە، ئامادە کراوە.



بەرپرسانی بەندیخانەکە، بە ئاسۆشیتێدپرێسیان گوتووە ئەم لێدوانە وەڵامێکە بۆ ئەو دەنگۆیانە کە دەڵێن کوڕی قەزافی لە بەندیخانەدا ئەشکەنجە دراوە.



ساعدی قەزافی، بەرەوڕووی کۆمەڵێک تۆمەت کراوەتەوە کە یەکێک لە تۆمەتەکان " یارمەتی دانی لە دەستەڵات مانەوەی" باوکییەتی. ئەم کوڕەی سەرۆکی پێشووی لیبیا، بەم هۆیانەوە داوای لێبووردن لە خەڵکی ئەم وڵات دەکات.



ئەم کوڕەی سەرۆکی پێشووی لیبیا، هەروەها داوای لە دژبەرانی حکومەتی ئێستا کردووە، چەکەکانیان دابنێن.





PNA
Top