ئۆباما بیانووه‌كانى پوتن له باره‌ى خستنه پاڵ هه‌رێمى قه‌رم بۆ سه‌ر رووسیا به درۆ ده‌خاته‌وه
باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له وته‌یه‌كدا كه له برۆكسل له به‌رده‌م ئه‌ندامانى په‌یمانى ناتۆ پێشكه‌شى كرد تیشكى خسته سه‌ر خاڵێك كه خۆى له بیانووه‌كانى فلادیمێر پوتن سه‌رۆكى رووسیا له باره‌ى خستنه پاڵ هه‌رێمى قه‌رم بۆ سه‌ر رووسیا ده‌بنییه‌وه و ئۆباما رایگه‌یاند: بیانووه‌كانى پوتن له باره‌ى خستنه پاڵ هه‌رێمى قه‌رم بۆ سه‌ر رووسیا هیچ بنه‌مایه‌كى واقیعى و راستى تێدا نییه و هه‌موو ئه‌و بیانوویانه له راستییه‌وه دوورن. سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌شێكى وته‌كه‌ى بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ى په‌یمانى ناتۆ به‌رامبه‌ر رووسیا ته‌رخان كرد و رایگه‌یاند: كاتى ئه‌وه هاتووه په‌یمانى ناتۆ زیاتر خۆى پته‌و به هێز بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت رووبه‌رووى هێزى داگیركارى رووسیا ببێته‌وه و گوتیشى: بوونى میژوویه‌كى دوور‌و درێژى رووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكراینا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت رووسیا هه‌وڵ بدات چاره‌نووسى ئۆكراینا دیارى بكات یان هه‌رێمى قه‌رم داگیر بكات و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پێویسته رووسیا له بردنى هه‌رێمى قه‌رم به بیانووى ناراست و بێ بنه‌ما پاشگه‌ز ببێته‌وه و واز له‌و هه‌رێمه بهێنێت.
هه‌ر له برۆكسل سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌ورووپا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ى سزاى تووندى ئابوورى به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنن و له‌مباره‌وه باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هیرمان ڤان روومبۆى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌تى یه‌كێتى ئه‌ورووپا كه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌ورووپا خوسیى مانوێل بارووزو سه‌رۆكى كۆمیسیارى یه‌كێتى ئه‌ورووپا رایانگه‌یاند: پێكه‌وه و به هه‌ماهه‌نگى كار بۆ سه‌پاندنى سزاى تووندى ئابوورى بۆ سه‌ر رووسیا ده‌كه‌ن و دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر رووسیا له سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى ئێستاى به‌رامبه‌ر ئۆكراینا به‌رده‌وام بێت ئه‌وه به زووترین كات واشنتۆن و یه‌كێتى ئه‌ورووپا پێكه‌وه سزاى تووندى ئابوورى به‌سه‌ر مۆسكۆدا ده‌سه‌پێنن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه زیاتر له 40 وو‌ڵاتى رۆژئاوا به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا به تووندى ئیدانه‌ى خستنه پاڵ هه‌رێمى قه‌رم بۆ سه‌ر رووسیایان كرد، ئه‌م 40 وڵاته پێكه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان له باره‌گاى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له جنێڤ له باره‌ى خستنه پاڵ هه‌رێمى قه‌رم بۆ سه‌ر رووسیا بڵاوكرده‌وه و تێدا سه‌ره‌تا ئه‌و وڵاتانه به تووندى ئیدانه‌ى خستنه پاڵ هه‌رێمى قه‌رم به زۆر بۆ سه‌ر رووسیا كرد و هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆشیان له باره‌ى چاره‌نووسى كه‌مینه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ته‌ته‌رییه‌كان له‌و هه‌رێمه نیشان دا چونكه تا ئێستا چاره‌نووسى نه‌ته‌وه‌ى ته‌ته‌رییه‌كان له‌و هه‌رێمى نازانرێت به‌ره‌و كوێ ده‌روات.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و وڵاتانه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك چالاكوانى سیاسى و رۆژنامه‌نووسى بیانى له‌و هه‌رێمى بێ سه‌رو شوێنن و دیار نه‌ماون و له ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئه‌و 40 وڵاته هانى رووسیایان دا كه رێگا بدات چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌رتاپاى ئۆكراینا بڵاو بكرێته‌وه به تایبه‌تیش له هه‌رێمى قه‌رم.
شایانى باسه له‌و كاته‌ى رووسیا هه‌رێمى قه‌رمى خسته پاڵ خۆى كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كى تووندى رووبه‌رووى رووسیا ده‌بێته‌وه چونكه وڵاتانى ئه‌ورووپا ئه‌و كاره‌ى رووسیا به ناڕاست و نا ته‌ندورست ده‌بینن تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى وڵاتانى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شت كه به گروپى جى هه‌شت ناسراون رووسیا له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌ربكه‌ن.
KTV