47 تۆمەتباری دۆزی کەجەکە ئازادكران

 47 تۆمەتباری دۆزی کەجەکە ئازادكران
درەنگانی شەوی رابردوو 10 رۆژنامەنووسی تۆمەتبار لە دۆسیەی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK، لەنێو 15 حوكمدراو و 46 دادگاییكراودا، ئازادكران، ئەمڕۆش 37 سیاسەتمەداری كورد لەنێو 70 دەستگیركراوی سیاسیدا ئازادكران.

بڕیاری ئازادكردنی ئەو 10 گومانلێكراوە لەلایەن سێیەم دادگای سزای گرانی ئیستەنبوڵ دەرچوو، پێشووتریش لە 03/03/2014دا 3 دەستگیركراو لە 15هەمین زیندانی دادگای سزای گران لە ئیستانبوڵ لەنێو 18 دەستگیركراودا، ئازادكران.

دۆزی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK لە 18/10/2009 دەستیپێكرد، كە ژمارەیەكی زۆر لە سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، سەرۆكی شارەوانی و رۆژنامەنووسی كورد بە تۆمەتی لایەنگری بۆ KCK و "هاندانی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی" دەستگیركران، كە پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP ژمارەی گیراوەكان بە نزیكەی 8 هەزار دەستگیركراو مەزەندە دەكات.







رووداو
Top