واشینتن.. ژمارەی قوربانییانی رۆچوونی زەوی گەیشتە 24 کەس

 واشینتن.. ژمارەی قوربانییانی رۆچوونی زەوی گەیشتە 24 کەس
ئاماری قوربانیانی كارەساتی رۆچوونی زەوی لە ناوچەی سنۆهۆمیش سەر بە ویلایەتی واشینتنی ئەمریكا، بۆ 24 كەس بەرزبوویەوە.

بەرپرسانی بەرگری شارستانی سنۆهۆمیش رایانگەیاند، لە بەردەوامی گەڕان بەدوای قوربانیاندا، بەهۆی روۆچوونی زەوییەوە لەو ناوچەیە، كە لە رۆژی دووشەمە روویدا، 10 لاشەی دیكەیان دۆزیوەتەوە، بەمەش ژمارەی قوربانیان لە 14 كەسەوە بۆ 24ج قوربانی زیادی كردووە، تاوەکو ئێستاش نزیكەی سەد كەس بێسەروشوێنن.

تراڤیس هۆتس، بەڕێوەبەری بەگری شارستانی ناوچەكە، بە میدیاكانی راگەیاند، هیچ ئاماژەیەك لە ئارادا نییە، كە ئەو كەسانەی بێسەروشوێنن لە ژیاندا مابن، بۆیە پێناچێت هیچ هیوایەك بۆ رزگاربوونی ئەو ژمارەیە بوونی هەبێت و ژمارەی قوربانیانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت.

جگە لە زیانە گیانییەكان، بەهۆی رۆچوونی زەویەوە، نزیكەی 30 خانوو داڕووخاون و شەقامی سەرەكی ناوچەكەش بەدرێژایی 1.6 كیلۆمەتر گیراوە و توانای هاتوچۆی لەسەر نییە.








رووداو
Top