لە میسر 7 ئەندامی خێزانێك سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت
پێگە ئیخوان ناوی ھەر ئەو 7 کەسەكەی بڵاوکردووەتەوە کە لە لایەن دادگای شاری منیای میسرەوە بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، کە پێک دێن لە
١-ئەدھەم رازی بەکر مەحروس
٢- رەزا رازی بەکر مەحروس
٣ عیسام رازی بەکر مەحروس
٤-موحەمەد خەلیفە بەکر مەحروس
٥-جومعە خەلیفە بەکر مەحروس
٦- عەلی بەحر سەید مەحروس
٧- جەمیل موحەمەد مەحروس
رێككەوتی 24/4/2014 دادگای میسر سزای لەسێدارەدانی بەسەر 529 لاینەگرو سەکردەی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتەدا دەرکرد. کە لە نێوانیاندا ھەر یەک لە محەممەد مورسی، سەرۆکی لە کارلادراو و سەعد کەتاتنی، سەرۆکی پەرلەمانی ھەڵوەشاوە و د.موحەمەد بەدیع، رابەری گشتی ئیخوانی هەن.
رووداو