ئەردۆغان: ئامادەین گفتوگۆ لە سەر پێشنیازەكانی ئوجەلان بۆ چارەسەری پرسی كورد بكەین

 ئەردۆغان: ئامادەین گفتوگۆ لە سەر پێشنیازەكانی ئوجەلان بۆ چارەسەری پرسی كورد بكەین
سەرۆكوەزیرانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئاكەپە لە رۆژی دامەزراندنییەوە هەوڵی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد داوە و سووریشە لە سەر چارەسەركردنی.

سەرۆكوەزیرانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بەرنامەیەكی هاوبەشی كەناڵی ئین تی ڤی و ستاردا گوتی: ئاكەپە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ هەوڵی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد داوە و سوورە لە سەر چارەسەركردنی ئەو پرسە.

ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی دا كە، هەرچەندە چەند كەس و لایەنێك وەكو دەست و قاچی ئۆجەلان لە نێو پەرلەمانی توركیادا كار دەكەن، بەڵام ئەوان ئامادەن گفتوگۆ لە سەر پڕۆژە و پێشنیازەكانی ئوجەلان و بەدەپە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد بكەن.

ئەردۆغان هاوكات گوتی، ئەوان لە دژی هەر جۆرە پێشنیازێكن كە ببێتە هۆی تێكدان یا لاوازكردنی یەكێتیی نەتەوەیی توركیا.

ئەرۆدغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ئەوەی كرد كە سەرەڕای هاندانی حكوومەت و هاوكاری و كارئاسانیی حكوومەت بۆ سەرمایەگوزارەكان بۆ ئەوەی لە ناوچە كوردییەكاندا سەرمایەگوزاری بكەن، بەڵام سەرمایەداران هێشتا لە پەكەكە دەترسن، بۆیە لەو ناوچانەدا سەرمایەگوزاری ناكەن.







KDP.info
Top