میلادینۆڤ: پێویستە بودجەی 2014 بە شێوەیەك پەسەند بكرێت هەمووان پشتگیریی بكەن
هاوكات میلادینۆڤ سەبارەت بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە رایگەیاند كە ئێستا لەو بارەوە دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوە دەچێـت و پێویستە بە شێوەیەك پڕۆژەی بودجەی ساڵی دووهەزار و چواردە پەسەند بكرێت، كە هەمووان پشتگیریی بكەن .
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەمەش كرد كە گرنگە كێشەكانی ئێستا، پێش هەڵبژاردنەكان، چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، میلادینۆڤ ئاماژەی دا كە عێراق بە هۆی هەڵبژاردنەكانەوە بە بارودۆخێكی نالەبار تێپەڕ دەبێت، روونیشی كردەوە كە دوای هەڵبژاردنیش بۆ پرسی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو، دانوستانەكان، كاتی زۆریان دەوێت.