لە تورکیا پارتێکی نوێ دادەمەزرێت

 لە تورکیا پارتێکی نوێ دادەمەزرێت
ئەرتوروڵ گونای، وەزیری پێشووی رۆشنبیری تورکیا لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی زویر لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار یەکدەگرن بۆ پێکهێنانی پارتێکی نوێ.

پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لەگەڵ نۆ ئەندام پەرلەمانی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان کە دوای لێکۆڵینەوەکانی 17 ی کانوونی یەکەم بە هۆی ئەو تۆمەتانەی خرابووە پاڵ پارتەکەیان دەستیان لە کار کێشابووەوە، لە ئامادەکاری پێکهێنانی پارتێکی نوێن لە تورکیا.

وا چاوەڕوان دەکرێت دامەزراندنی پارتە نوێکە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە 30 مارت گەڵاڵە بکرێت و بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سیاسەتی پارتەکە دیاری بکرێت.

هەر یەک لە ئەرتوروڵ گونای، وەزیری پێشووی رۆشنبیری، ئیدریس ناعم شاهین، وەزیری پێشووی ناوخۆ و یاریزان هاکان شوکری ئەندام پەرلەمان لە دامەزرێنەرانی پارتەکە دەبن.









رووداو
Top