روسیا دەستی بەسەر پێگەیەکی هێزی دەریاوانیی ئۆکرایینا داگرت

روسیا دەستی بەسەر پێگەیەکی هێزی دەریاوانیی ئۆکرایینا داگرت
گوتەبەێژی وەزارەتی بەرگریی ئۆکرایینا رایگەیاند: هێزەسەربازییەکانی روسیا بە خۆیان بە ناو پێگەی سەرەکیی هێزەکانی دەریاوانیی کەریمە دا کردووە.



بە پێی هەواڵی ئاژانسەکان، روسیا بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشی کردووەتە سەر پێگەکە و تەقە و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی روسیا و ئۆکرایینا روویداوە.



بە پێی ئەم هەواڵە، هێزەکانی روسیا لە کەریمە دەستیان بە سەر زۆربەی پێکە سەربازیەکانی ئۆکرایینا داگرتووە.





شایانی باسە، ماوەیەک لەمەوبەر دانیشتووانی ناوچەی ئۆتۆمۆمیی کەریمە لە ئۆکرایینا، لە راپرسیەکدا دەنگیان بەمە دا ناوەچەکەیان بکەوێتە سەر وڵاتی روسیا.



٨٥% دانیشتووانی ناوچەی ئۆتۆنۆمیی کەریمە روسین و ئەوەی دیکەیان سەر بە تاتار و ئۆکرایینیاییەکانن.










PNA
Top