وەزیری دەرەوەی كوێت ، داوای راگرتنی بۆردومانی بەرمیلی دەكات
وەزیری دەرەوەی كوێت شێخ سەباح خالید سەباح هاوكات سەرۆكی كۆبونەوەی لوتكەی عەرەبیە لەكوێت داوا دەكات چیتر گەلی سوریا بەبەرمیل بۆردومان نەكرێن و هەروەها داوای هەڵگرتنی گەماڕۆی ئابوریش لەسەر هاووڵاتیان دەكات .
لەچاوەروانی لوتكەی عەرەبی لەكوێت كەلەسەر شێوازی رێككەوتن لەسەر كێشە پەیوەندارەكان ئەنجام دەدرێت ، لەگرنگترین باسەكانی مامەڵە كردنە لەگەڵ دۆسیەی سوریا و پەنابەرانی و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
PNA