میسر... سزای لەسێدارەدان بەسەر 529 ئەندامی ئیخوان دەسەپێندرێت

 میسر... سزای لەسێدارەدان بەسەر 529 ئەندامی ئیخوان دەسەپێندرێت
دادگای میسر سزای لەسێدارەدانی بەسەر 529 لاینەگری كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین و محەممەد مورسی، سەرۆكی لەسەركارلادراوی ئەو وڵاتەدا دەركرد.

ئاژانسەكانی هەاڵی ناوخۆیی میسر بلاویانكردەوە، كە دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ 529 لایەنگری كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر دەزگا ئەمنییەكان و ئەنجامدانی كاری تووندوتیژی دەركردووە.

ئەو گرووپەی سزاكەیان بەسەردا سەپێنراوە، لەنێو 1200 لایەنگری بەندكراو و داواكراوی ئیخوان موسلمینن و ئەوانی دیكەش لەژێر لێكۆڵینەوەدان و چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەكەن.

بەگوێرەی راگەیاندنی تەلەڤزیۆنی حكومی میسر، ئەو ژمارەیەی سزاكەیان بەسەردا سەپێنراوە 153 كەسیان لە بەندیخانەكانی میسردا بەندكراون و ئەوانی دیكەش تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراون و هەڵاتوون، بڕیارەكەش بە غیابی خۆیان دراوە.








رووداو


Top