خوارزایەکی ئەسەد دەکوژرێت

خوارزایەکی ئەسەد دەکوژرێت
بەگوێرەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سوریا کە بارەگاکەی لە لەندەنە، هیلال ئەسەد خوارزی بەشار ئەسەد لەگەڵ 7 سەربازی تر لە شارەدێی (کەسەب) سەر بە شاری لازقییە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کوژراون.
لەمبارەیەوە رێکخراوی (جەیشولئیسلام) لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بەرپرسیارییەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆی خۆی کە تیایدا خەلیل ئەسەد کوژراوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی سوریاش هەواڵی کوشتنی هیلالی پشتڕاست کردەوە، لەمبارەیەوە دەڵێ “مووشەکەکان هیلال و سەربازەکانی تری کردۆتە ئامانج”.
جێی باسە ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە کۆتایی حەفتەی رابردوو دەروازەی سنووری (یایلەداغ)ی لە سنووری نێوان سوریا و تورکیا خستبووە ژێر دەستی خۆی.







باسنیوز







Top