مۆسكۆ: پێویسته ئۆكرانیا سه‌ربازه‌كانی له كریمیا بباته ده‌ره‌وه
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شۆیگۆ، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئۆكرانیا له‌و هه‌رێمه زیاتر له ١٨هه‌زار سه‌ربازن. قسه‌كانی شۆیگو كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ده‌بێ له‌و ١٨ هه‌زار سه‌ربازه ئۆكرانییه‌ی له هه‌رێمی كریمیان، لانیكه‌م دوو هه‌زاریان ببرێنه‌وه ده‌ره‌وه.
ئه‌و فه‌رمانی به ته‌واوی یه‌كینه سه‌ربازییه‌كانی روسیا داوه له ناوچه‌ی ده‌ریای ڕه‌ش، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه‌ی به ناوچه‌كه‌دا ده‌كشێنه‌وه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا، له ١٤٧ یه‌كینه‌ی سه‌ربازیی و ٥٤ كه‌شتی سه‌ربه ئۆكراینا، ئاڵای روسیا هه‌ڵكراوه. له لایه‌كی دیكه، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا داوایكردووه له هه‌رێمی كریمیا و سیڤاستۆپۆلتاس كه تا رۆژی ٢٩ ی ئازار، ته‌واوی كاره ئیدارییه‌كانی لكاندنیان به روسیا ته‌واو بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌وره به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئۆكراینا رایگه‌یاند: كه هێزه سه‌ربازییه‌كانى رووسیا ده‌ستیان به سه‌ر بنگه‌یه‌كى سه‌ربازى هێزه ده‌رییایه‌كانى ئۆكراینا له هه‌رێمى كریمیا گرتوون.
ئه‌و گه‌روه به‌رپرسه سه‌ربازه‌ى ئۆكراینا له ناو بنكه‌یه‌كى هێزه سه‌ربازییه‌كانى له په‌یوه‌ندییه‌كانى ته‌له‌فۆنیدا به ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رزى راگه‌یاند: له هه‌رێمى كریمیا دواى ئه‌وه‌ى سه‌ربازانى رووسیا به چڕى ته‌قه‌یان له سه‌ربازانى هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئۆكراینا گرت و دواتر ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئۆكراینا ناچار بوون بنكه‌كه به‌جێ بهێڵن و پاشان له‌لایه‌ن سه‌ربازانى رووسیاوه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌یه‌ى هێزه ده‌ریایه‌كانى ئۆكراینایان كۆنترۆڵ كرد و ده‌ستیان به‌سه‌را گرت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له شارى لاهاى له وڵاتى هۆڵه‌ندا سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى وڵاتانى حه‌وت كه به گروپى جى حه‌وت ناسراون له په‌راوێزى لوتكه‌ى ئه‌تۆمى وتوێژیان له باره‌ى پرسى خستنه پاڵ هه‌رێمى كریمیا بۆ سه‌ر رووسیا ده‌ست پێكرد. به پێى زانیارییه‌كان له میانه‌ى وتوێژه‌كه‌دا، سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى گروپى جى حه‌وت هاوڕابوون له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه سزا سه‌پێندراوه‌كانى سه‌ر رووسیا كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌ورووپادا به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه فشاره‌كانى بۆ سه‌ر ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكى رووسیا زیاتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئێمزاكردنى خستنه پاڵ هه‌رێمى كریمیا بۆ سه‌ر رووسیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. پێشتریش پوتن رێككه‌وتنى خستنه پاڵ هه‌رێمى كریمیا كه سه‌ر به وڵاتى ئۆكراینایه بۆ سه‌ر رووسیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌و هه‌رێمه ئیمزا كرد.
٦٠% ی دانیشتووانی هه‌رێمی كریمیا به زمانی روسی قسه ده‌كه‌ن و زۆربه‌ری ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش له‌و به‌شه پێكدێن.
KTV