سوریا.. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ 57 كه‌س

سوریا.. ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ 57 كه‌س
تۆڕى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ په‌نجاو حه‌وت كه‌س كه‌ بیست و چوار كه‌س له‌ حه‌له‌ب و دوازده‌ كه‌س له‌ ریف دیمه‌شق و هه‌شت كه‌س له‌ حمس و ئه‌وانى دیكه‌ش له‌ ده‌رعا و ئیدله‌ب و رقه‌ و حه‌ما و لازقیه‌ بوون. هه‌روه‌ها هێزه‌كانى رژێم به‌ به‌رمیلى بۆمبڕێژكراو چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ژێر كۆنتڕۆڵى سوپاى ئازادیان بۆردومانكرد و شه‌ڕوپێكدادانیش له‌ نێوان هێزه‌كانى سوپاى ئازاد و سوپاى رژێم له‌ چه‌ند شوێنێكى جیاجیاى سوریا رویدا.



KTV
Top