ئێران.. كه‌ڕووبى به‌ بۆنه‌ى نه‌ورۆز چاوى به‌ خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كه‌وێت

ئێران.. كه‌ڕووبى به‌ بۆنه‌ى نه‌ورۆز چاوى به‌ خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كه‌وێت
محه‌مه‌د حوسێن كه‌روبى كورى مه‌هدى كه‌روبى سه‌ركرده‌ى دیارى ئۆپۆزسیۆنى ئێران له‌ لاپه‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبوك بلاویكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌لاتدارانى ئێران رێگه‌یان به‌ خانه‌واده‌كه‌یان داوه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ى هاتنى هاتنى سه‌رى سال و جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌ چاویان به‌ مه‌هدى كه‌روبى باوكیان بكه‌وێت.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حوسێن كه‌روبى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ بارى ته‌ندروستى باوكیان باشه‌ و توانیویانه‌ باسیش له‌ دوایین گۆرانكاریه‌كانى ولات و گه‌نده‌لى ئیدارى له‌ كابینه‌ى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاددا بكه‌ن. هه‌روه‌ها كوڕى كه‌ڕووبى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ باوكى پیرۆزبایى خۆى به‌ بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز ئاراسته‌ى گه‌لى ئێران و زیندانه‌ سیاسیه‌كان كرد كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارنى ئه‌و ولاته‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.



KTV
Top