میسر.. له كۆتایى ئه‌م مانگه ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێته‌وه
فه‌همى گوتیشى: له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى رێ‌و شوێنه ئیدارییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر، له بیست و نۆ تا سى ئه‌م مانگه ده‌رگاى خۆپاڵاوتن به رووى كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى داهاتوو ده‌كرێته‌وه. به گوته‌ى ئه‌میندارى گشتى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى میسر، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌و كه‌سه سه‌ربازییانه نادرێت خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى داهاتووى ئه‌و وڵاته كاندید بكه‌ن كه له خزمه‌تكردن له بوارى سه‌ربازى به‌رده‌وام بن.
پێشتریش ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى فه‌رمى میسر بڵاوى كرده‌وه، لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته له سیى ئه‌م مانگه به به‌مه‌ستى نانوسینى كاندیدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى كۆده‌بنه‌وه.
KTV