وه‌زیرى دارایى توركیا به‌رگرى له بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى سایتى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ده‌كات
وه‌ك شمشق گوتى: ئه‌و بریاره له كات و ساتى خۆیدا بووه چونكه هیچ كاتێك سایتى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر پابه‌ندى فه‌رمان و بڕیاره‌كانى دادگا نه‌بووه و هه‌میشه خۆى له سه‌رووى یاساوه داده‌نێت.
شمشق ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه سایتى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر هیچ كاتێك خزمه‌تى وێنه‌ى حكوومه‌تى توركیاى نه‌كردووه بۆیه حكوومه‌تیش بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى بۆ ده‌ركردووه و ئه‌م بڕیاره‌ش دژ و پێچه‌وانه‌ى ده‌ربڕینى ئازادییه‌كان له توركیا نییه.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى دارایى توركیا دواى ئه‌و رخنه‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكا دێت كه له دوو رۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ى له ده‌ركردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى سایتى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له‌لایه‌ن حكوومه‌تى توركیاوه گرت.
KTV