تونس.. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ رفاندنى دیپلۆماتكارێكى وڵاته‌كه‌ى له‌ لیبیا راگه‌یاند

 تونس.. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ رفاندنى دیپلۆماتكارێكى وڵاته‌كه‌ى له‌ لیبیا راگه‌یاند
مانجى حامدی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تونس له‌ لێدوانێكدا رفاندنى دیپلۆماتكارێكى وڵاته‌كه‌ى له‌ لیبیا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ راگه‌یاند. وه‌ك حامدى به‌ ئێزگه‌ى ناخۆیى تونسى راگه‌یاند: دیپلۆماتكاره‌كه‌ ناوى محه‌مه‌د بالشیخ روحووه‌ و وه‌ك دیبلۆماتكارێكى تونس له‌ ناو باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ لیبیا كارى ده‌كرد ه‌ له‌ شارى ته‌رابلووسى پایته‌ختى لیبیا به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێندرا.

هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تونس هانى ده‌سه‌ڵاتدارانى لیبیاى دا هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنى ئه‌و دییبلۆماتكاره‌ بخه‌نه‌ گه‌ڕ. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ دیپلۆماتكارانى وڵاتانى بیانى و عه‌ره‌بى ناوه‌ ناوه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ تووندڕه‌وه‌كان له‌ لیبیا ده‌رفێندرێن.






KTV
Top