ژنێك بە سیمكارتێكی ساختەوە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆكەوانی فڕۆكە مالیزیەكە كردووە
رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی نووسیویەتی لێكۆڵینەوەكان لە ونبوونی فڕۆكە مالیزیەكە بە 370 سەرنشینەكەیەوە بەردەوامن و لێكۆڵەرەوەكانیش ئێستا خەریكی وردبوونەوەن لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی، كە لە نێوان زەهاری ئەحمەد شا-ی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە لەگەڵ ژنیكی نەناسراودا پێش هەڵفڕینی فڕۆكەكە ئەنجامدراوە بەر لە 16 رۆژ.
لێكۆڵەرەوەكان بە گرنگیەكی زۆرەوە لەم پەیوەندیە تەلەفۆنییەوە دەڕوانن دەیانەوێت ئەو ژنە بدۆزنەوە، كە پەیوەندیە تەلەفۆنییەكەی ئەنجامداوە. لەبەرئەوەی لە مالیزیا بەگوێرەی یاسا نابێت سیم كارتی مۆبایل بەبێ خاوەن بێت و دەبێت هەركەسێك سیم كارتێك دەكڕێت بەناوی خۆی بكات.
رووداو