وڵاتاتی كه‌نداو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق راده‌گرن

وڵاتاتی كه‌نداو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق راده‌گرن
وڵاتانی كه‌نداو ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رابگرن.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاماده‌كاری كونگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئاشكرایان كرد وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌ت دوو وڵاتی سعودییه‌ و ئیمارات به‌ نیازن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق رابگرن و وڵاتانی تریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هان ده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاشكرایان كرد ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوو وڵاتی سعودییه‌ و ئیماراتی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ پشتگیری له‌ تیرۆریسته‌كانی ناو عێراق ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی ئینترنێتی ئه‌لموخته‌سه‌ر بڵاویشی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئه‌گه‌ر نوری مالیكی یان هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای لێبوردن نه‌كه‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بچێته‌ واری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.
ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌ ئه‌بووزه‌بی پاش ئه‌و لێدوانه‌ی مالیكی، باڵوێزی ئه‌و وڵاته‌ی بانگهێشت كرد و ناره‌زایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌وه‌ به‌ فه‌رمی به‌ حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند.









باسنیوز
Top