ئۆكراینا ئامادەیە بۆ جەنگ لەگەڵ رووسیا
دوای ئەوەی بە هۆی ریفراندۆمی تایبەت بە چارەنوسی ئۆكراینا و ناساندنی وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ لەلایەن رووسیاوە ، گرژییەكان زیادی كرد، سوپای ئۆكراینا لەچەند شوێنێكی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ژمارەیەك سەربازی كۆكردووەتەوە و ئاژانسەكانیش بڵاویانكردەوە، كە حكومەتی ئۆكراینا داوای زیادكردنی 20 هەزار سەربازی دیكەی كردوووە بۆ ئەوەی رەوانەی ئەو ناوچانە بكرێن، هەروەها نزیكەی 20 هەزار سەربازی دیكە لە گاردی نیشتیمانی ئامادەكراون بۆ بەرگریكردن لە ئۆكراینا، لە كاتی ئەگەری هەر جووڵەیەكی سەربازی رووسی لەو ناوچەیە.
سێرهی تاروتا لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە كۆمەڵێك خاڵی پشكنین دانراوە و بە درێژایی زیاتر لە 60 كیلۆمەتر لە ناوچە سنوورییەكانەوە لەگەڵ رووسیا هێزی بەرگری ئامادەكراو بڵاوەی پێكراوە.
رووداو