سوریا.. كوژراوانی دوێنێ له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ گه‌یشته‌ 95 كه‌س

 سوریا.. كوژراوانی دوێنێ له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ گه‌یشته‌ 95 كه‌س
تۆڕى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ 95 كه‌س كه‌ سیى و نۆ كه‌س له‌ ریف دیمه‌شق و حه‌ڤده‌ كه‌س له‌ ده‌رعا و پازده‌ كه‌س له‌ حه‌له‌ب و ئه‌وانى دیكه‌ش له‌ حمس و حه‌ما و دێر ئه‌لزورو رقه‌ و ئیدله‌ب بوون. هاوكات چه‌ند ناوچه‌یه‌كى شارى حه‌له‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژێم به‌ به‌رمیلى بۆمبڕێژكراو بۆردومانكرا و شه‌ڕوپێكدادان و تۆپبارانیش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاجیاى دیكه‌ى وڵات رویدا.
Top