ناوی ئەو بەرپرسە رووسیانەی ئەمریكا سزای بەسەردا سەپاندن

 ناوی ئەو بەرپرسە رووسیانەی ئەمریكا سزای بەسەردا سەپاندن
ئۆباما بە بڕیارێكی تایبەتی سەرۆكایەتی، بەبیانووی تێكدانی بارودۆخی ئۆكڕاینا و دژایەتی پرۆسەی دیموكراسی، بڕیاری سزادانی چەند بەرپرسێكی رووسی راگەیاند.

وەك لە راگەیەنراوێكی كۆشكی سپیدا هاتووە، ئەم بڕیارەی ئۆباما پەیامێكی تووندە بۆ رووسیا، بۆئەوەی تێبگات لە ئەنجامی هەركارێك كە دەیكات.

لە راگەیەنداروەكەدا هاتووە، ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ئەوروپا پاڵپشتی ئۆكراینا دەكەن و بەردەوام دەبن لە سزادان تاوەكو ئەوكاتە رووسیا پابەند دەبیێت بە ئەركە نێودەوڵەتییەكان.

كۆشكی سپی راشیگەیاندووە، سزای دیكەی ئابووری و سیاسی بەڕێوەن.

ناوی بەرپرسەكان:

ڤلادسلاڤ سلكۆڤ، یاریدەدەری سەرۆكی رووسیا

سێرجی گلاسیڤ، راوێژكرای ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا

لینۆد سلاتسكی، سەرۆكی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی رووسیا (دوما)

ئەندرێنێ كڵاشاز، سەرۆكی كۆمیتەی دەستووری رووسیا

ڤلانتینا ماتیڤانكۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی فیدراڵی رووسیا

دیمتری رۆگۆزن، جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا

یەلینا میزولەنیا، ئەندامی پەرلەمانی رووسیا (دوما)

سێرجی عەكسی نۆف، سەرۆك وەزیرانی كریما

ڤلادیمێر كۆنستانتینۆڤ، سەرۆكی پەرلەمانی كریما

ڤیكتۆر مێدڤێدەچووك، سەركردەی كریما

ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ، سەرۆكی پێشووی ئۆكراینا














رووداو
Top