ئەمریكا سزا بەسەر رێكخەرانی ریفراندۆمەكەی كریمیا دەسەپێنێت
لە میانەی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل، گفتوگۆ دەربارەی سزادانی سەرکردەکانی رووسیا و کریمیا کرا، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا بیست بەرپرسی رووسیا و کریمیا سزابدات.
لەواشنتۆن-یش، کۆشکی سپی بڕیاریدا سزای حەوت بەرپرسی کریمیا بدات و سەروەت و سامانەکانیان بلۆک بکات، سزاکانیش هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی کریمیا و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی پێشووی ئۆکراینیاش دەگرنەوە.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا تەنیا رۆژێک دوای ئەنجامدانی راپرسییەکەی نیمچە دوورگەی کریمیا دێت، کە زۆرینەی دانیشتوانی بڕیاریاندا هەرێـمەکەیان بە رووسیاوە بلکێندرێت.
رووداو