نەتەوەیەكگرتووەكان كۆنفڕانسێك بۆ هەڵەبجە سازدەكات
حاکم ئاسۆ محەممەد سۆفی ئاماژەی بەوەشدا: "نوێنەری حكومەتی عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان، نوێنەری پەرلەمانی عێراق، نوێنەری یەكێتی ئەوروپا و سەرجەم ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە نەتەوە یەكگرتووەكان، بانگهێشتی كۆنفڕانسەكە كراون".
سەرۆكی پێشووی دادگای تاوانەكانی عێراق گوتیشی: "گرنگی ئەو كۆنفڕانسە لەوەدایە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان دان بە جینۆسایدی كورددا بنێ، بەو پێیەی نوێنەری زۆربەی وڵاتانی جیهان لەنێو ئەو كۆمەڵەیەدان، ئەگەر نەتەوەیەكگرتووەكانیش دان بە جینۆسایدی كورددا بنێ، وڵاتانی دیكەش ناچاردەبن دانی پێدابنێن".
ئاسۆ محەممەد سۆفی، سەرۆكی پێشووی دادگای تاوانەكانی عێراق ئەندامی كەیسی هەڵەبجە بووە و هاوكات وەك خۆی ئاماژەی پێدەكات، شانازی بەوەوە دەكات، كە بڕیاری لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجید-ی دەركردووە.
رۆژی 24ـی حوزەیرانی 2007، بە تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، سزای لەسێدارەدان بۆ عەلی کیمیایی دەرچوو، رۆژی 29ـی شوباتی 2008 ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی عێراق بڕیارەکەی پەسەندکرد و لە رۆژی 17ـی کانوونی دووەمی 2010 سزاکەی بەسەردا جێبەجێکرا
رووداو