ژماره‌ی قوربانیانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ڵكشاندایه
به پێی هه‌واڵێكی تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه تاوه‌كو ئێستا چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 64 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، له نێوان برینداره‌كانیشدا حه‌وت منداڵی تێدایه.
هه‌ر به پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غازی ئه‌و دوو باڵه‌خانه‌یه‌وه پێنج كه‌سیش بێ سه‌رو شوێن بوون.
له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، دوێنێ سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، 11 كه‌س برینداربوون، سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانیش باسیان له‌وه كرد كه برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی "هارلم" و "مۆنت سینای"، به‌ڵام وته‌بێژانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ژماره‌ی برینداره‌كان و جۆری برینه‌كانیان نه‌خسته‌ڕوو.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه‌شی سه‌رپه‌رشتی میترۆی ئه‌و شاره ده‌كات، تا كاتێكی نادیار هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی راگرت.
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان، به‌دووریان زانی ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه بووبێت.
خه‌ندان