چوار ژنی‌ سوری كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ژنان ببه‌نه‌ ریزه‌كانی‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركران

چوار ژنی‌ سوری كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ژنان ببه‌نه‌ ریزه‌كانی‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركران
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ ئاشكرایكردووه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ عیراق توانیویانه‌ چوار ژن كه‌ هاوڵاتی‌ سوریان ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و كه‌یسه‌یان كردووه‌ چۆن له‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار ژنان ببه‌نه‌ رێزی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ عیراق و شام(داعش).

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ (سۆمه‌رییه‌ نیوز) ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی‌ فه‌رمیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند" هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ شاری‌ هیت توانیویانه‌ چوار ژن ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ هاوڵاتی‌ سوریین و له‌ رێگه‌ی‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ژنان به‌رنه‌ ریزه‌كانی‌ (داعش)ه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌ كردووه‌، له‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و چوار ژنه‌، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پشتیان به‌ زانیاری‌ هه‌واڵگری‌ به‌ستووه‌.
دوێنێ، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كیاندا بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ شاری‌ فه‌لوجه‌ 20 ئه‌ندامی‌ داعش كوژران و چوار ئۆتۆمبیلی‌ موشه‌ك هه‌ڵگریش سوتێنراون.
Top