باڵەخانەیەك لە نیويۆرك دەڕووخێت
نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەمریكا رایگەیاند، هێشتا روون نییە هۆكاری رووخانی باڵەخانەكە چییە.
باڵەخانەكە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی هارلیم لە نیویۆرك و هێزە تەناهییەكان شوێنی رووداوەكەیان گەمارۆداوە، تاوەكو ئێستاش هیچ زانیارییەك دەربارەی هۆكاری رووداوەكە نییە.
ناوچەی هارلیم ناوچەیەكە لە حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی رابردوو تاوانی زۆر تێدا ئەنجامدراوە، بەڵام ئێستا ئەو ناوچەیە بە ناوچەیەكی ئارام دادەنرێت.
رووداو