دادگا داوای ئازادكردنی بەندكراوانی كەجەكەی رەت كردەوە
ماڵپەڕی یۆكسەكئوڤا خەبەر بڵاوی كردەوە كە دوای ئەوەی دادگای سزای گرانی توركیا لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە یاساییەكاندا بڕیاری ئازادكردنی بەشێكی زۆری گیراوانی دۆزی ئەرگەنەكۆنی دەركرد، پارێزەرانی گیراوانی دۆزی كەجەكە و سیاسەتمەدار كوردە بەندكراوەكانیش بۆ ئازادكردنیان سەردانی دادگای سزای گرانی توركیایان كرد.
دادگای سزای گرانی توركیا دوای هەڵسەنگاندنی داوای ئازادكردنی بەندكراوانی دۆزی كەجەكە و سیاسەتمەدارە كوردە بەندكراوەكان ئەو داواكارییە بە بیانووی ئەوەی ئەگەر ئازاد بكرێن دەچنە چیا و دەبنە ئەندامی پەكەكە رەت كردەوە.