چوارده توندڕه‌وى پاكستانى له موسڵ ده‌كوژرێن
نه‌قیب عه‌دنان خه‌میس ئه‌فسه‌ر له سوپاى عێراق له پارێزگاى موسڵ، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕایگه‌یاند:- هێزێكى سوپاى عێراق له ده‌شتاییه‌كانى پارێزگاى موسڵ ئۆپراسێونێكى سه‌ربازییان دژ به چه‌كداره تیرۆرسته‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى عێراق و شام (داعش) له پارێزگاى موسڵ ئه‌نجامداوه‌و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چوارده تیرویستى پاكستانى كوژراون .
گوتیشى:- ’ئه‌و تیرۆرستانه له ڕێگه‌ى سنورى سوریاوه دزه‌یان كردۆته ناو پارێزگاى موسڵ به‌مه‌به‌ستى پشتگیركردنیان له‌و چه‌كداره تیرۆرستانه‌ى كه له سنوورى ئه‌و پارێزگایه‌دا هه‌یانه’ .
باس‌نیوز