به‌وێنه.. ئه‌و گه‌نجه ئێرانییه‌ی فرۆكه‌كه‌ی مالیزیای رفاندووه ببینه
ئه‌و گه‌نجه ئێرانییه ناوی پووریایه و ته‌مه‌نی 19 ساڵه و ویستوویه‌تی له ئا‌ڵمانیا وه‌كوو په‌نابه‌ر وه‌ربگیردرێ.
خالد ئه‌بووبه‌كر سه‌رۆكی پۆلیسی نیشتمانی مالیزیا گوتیشی ئه‌و گه‌نجه ویستوویه به پاسپۆرتێكی دزراوی نه‌مسایی بچێته فرانكفۆرت، دایكی گه‌نجه‌كه‌ش له فرانكفۆرته‌وه دوای رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه.
سه‌رۆكی پۆلیسی نیشتمانی مالیزیا جه‌ختی كرده‌وه تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی كه‌سی دووه‌م كه هاوكار بووه له رفاندنی فرۆكه‌كه ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
فرۆكه‌ی ژماره ’ M.H.37’ی مالیزیا به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به 239 سه‌رنشین بزر بوو و تا ئێسته بێسه‌روشوێنه.
ئه‌و فرۆكه‌یه له كوالالامپوری مالیزیاوه بۆ په‌كین چین ده‌رۆیشت.