توركیا.. ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ئازادكران
له‌چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی كه‌یسی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و به‌پێی بڕیاری دادگای سزای قورسی بیست ئیسته‌نبوڵ، بڕیاری ئازادكردن بۆ هه ریه‌ك له حه‌سه‌ن ئیغسیز، شێنه‌ر ئێرهیگلور، عه‌لائه‌دین سه‌ویم، محه‌مه‌د عه‌لی چه‌له‌بی و مه‌ردان یه‌نارداغ ده‌رچوو. شایه‌نى باسه تۆمه‌تباره‌كان له رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵاوه بۆ دادگای ده‌ستوری توركیا داوای ئازادكردنیان كردبوو.