ئیسرائیل.. ناتانیاهۆ ره‌خنه‌ی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ئاشتۆن بۆ ئێران گرت

 ئیسرائیل.. ناتانیاهۆ ره‌خنه‌ی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ئاشتۆن بۆ ئێران گرت
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌ وته‌یه‌كدا به‌ تووندى ره‌خنه‌ى له‌و سه‌ردانه‌ى كاترین ئاشتۆن رێكخه‌رى كاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیتى ئه‌ورووپا گرت كه‌ بۆ ئێران ئه‌نجامى دا . ناتانیاهۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ رووى هه‌ڵوێستیان له‌ باره‌ى ئێران به‌ دوو ڕوویى تۆمه‌تبار كردو سه‌ردانه‌كه‌ى ئاشتۆن كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ ئێران ئه‌نجامى دا جێگاى ره‌خنه‌گرتنى ئیسرائیله‌ چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانانه‌ ئێران له‌ یه‌كێتى ئه‌ورووپا نزیك ده‌كاته‌وه‌ .
Top