حه‌سه‌ن رۆحانی: سعودیه‌ و ئیمارات ده‌ستیان به‌ خوێنی خه‌ڵكی ئێران سووره‌

حه‌سه‌ن رۆحانی: سعودیه‌ و ئیمارات ده‌ستیان به‌ خوێنی خه‌ڵكی ئێران سووره‌
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كونفرانسی شوهه‌دا كه‌ بۆ رێزگرتنی له‌ كوژراوانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراق له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10-3 به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند شه‌ڕ له‌ مانگی موحه‌ڕه‌م ده‌ستی پێكرد له‌ كاتێكدا حاجییه‌كانی ئێمه‌ بۆ مه‌ككه‌ ده‌رۆیشتن، نازانم ئێمه‌ چیمان به‌ عێراق و وڵاتانی دراوسێ كردبوو كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌رمان.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ خه‌ریكی دروستكردنی سوپا بووین و هێزی سه‌ربازی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، ئێمه‌ زۆر زوڵم لێكراوبووين، به‌ڵام عێراق به‌ فرۆكه‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو ئێمه‌ی ده‌كوشت. فرۆكه‌كانی ئاواكسی سعودییه‌ هه‌موو جموجوڵێكی ئێرانیان كونترۆڵ ده‌كرد. ئه‌و فرۆكانه‌ی باشووری ئێران بوردمان ده‌كرد و خه‌ڵكیان ده‌كوشت له‌ ئیمارات ده‌نیشتنه‌وه‌ و له‌و وڵاته‌ پێشوازیان لێده‌كرا. ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی ئێرانییه‌كان سووره‌.
رۆحانی گوتیشی: له‌ ئێسته‌دا به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین وڵاتی ناوچه‌، ئێرانه‌. به‌ بێ ئێران، ناوچه‌كه‌ ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ نابینێ و ئه‌وه‌ شانازییه‌كه‌ بۆ كوژراوه‌كانی ئێران.












باسنیوز
Top