روحانی: بهێڵێن مەیدانی رادەربڕین ونووسین كراوەبێت

 روحانی: بهێڵێن مەیدانی رادەربڕین ونووسین كراوەبێت
سەرۆكی ئێران لە مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵی گۆڤار و رۆژنامەكانی ئێران رایگەیاند، "بهێڵێن مەیدانی رادەربڕین و نووسین كراوەبێت، وەستان و راگرتنەكان ئاخرین رێگە چارەیە."

حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی رێز لە ئازادی رادەربڕینی بەرپرسیارانەی میدیاكان دەگرین، گوتی:"لە هەموو خاوەن قەڵەم و خاوەن فەرهەنگەكان دەخوازم، بۆ ئەوەی هزر و بیری كۆمەڵگا بخەنە رێگای بەرژەوەندییەكانی وڵات، راستییەكان بڵێن و دووری بكەن لە دروشمدان."

سەرۆكی ئێران هەروەها رایگەیاند:"ئەگەر لە وڵاتێكدا پێنووسەكان بشكێندرێن و قسەكردن لە مرۆڤەكان زەوتبكرێت، متمانەی گشتی لەو وڵاتە نامێنێت و چاو و گوێكان بە ئاڕاستەی میدیای بیانیدا دەڕۆن."

روحانی جەختیكردەوە لەوەی، كە بهێڵین مەیدانی رادەربڕین و نووسین كراوەبێت، تاوەكو راستییەكان بۆ خەڵك و كۆمەڵگا بەدیاربكەوێت و ئازادی رادەربڕین دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی مێژوویی و فەرهەنگی، ئایینی و مەزهەبی و كۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە و ئەو كۆمەڵگایە بێت."

ساڵانە لە ئێران ژمارەیەکی زۆر گۆڤار و رۆژنامە بڵاوكردنەوەیان رادەگیرێت، بە هۆی ئەوەی شتگەلێک بڵاودەکەنەوە، كە بە پێچەوانەی بیركردنەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بێت. لەنوێترین حاڵەتدا رۆژنامەی ئاسمان، راگیرا، بە هۆی ئەوەی لە بابەتێكیدا "قیساسكردنەوە"بە حوكمێكی نامرۆڤانە ناوزەد كرابوو.








رووداو
Top