سەرکەوتنی دووەم چارەسەرکردنی کۆرپەلە لە ئایدز

سەرکەوتنی دووەم چارەسەرکردنی کۆرپەلە لە ئایدز
زانایانی ئەمریکایی لە چارەسەرکردنی دووەم کۆرپەلەی توشبو بە نەخۆشی ئایدز بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری خێرا دوای تەنها ٤ سەعات لەلەدایکبوونی سەرکەوتووبوون.

ئەو راگەیاندنە گومانی سەر پرۆسەیەکی پێشتری هاوتای لابرد کە راگەیەنرابوو بەهۆی پێدانی بڕێکی زۆری چێ‌رەسەرکارییەوە لە ئەمریکا کۆرپەلەیەکی توشبوو بە ئایدز پاش تەنها ٣٠ سەعات لە هاتنە دنیاوە چارەسەرکرا.

ئەو کۆرپەلەیە پێشتر چارەسەری بۆ کراوە و ئێستا تەمەنی ٩ مانگە و پشکنینەکان دەریانخستووە هیچ ئاسەوارێکی ئایدزی تیدا نەماوە.

ئێستا زاناکانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی ٦٠ منداڵی دیکەی هاوشیوە ئامادە دەکەن.



سەرچاوە: سی ئێن ئێن
Top