فڕۆکەیەکی مالیزی بە 239 سەرنشینەوە تێکشکا

 فڕۆکەیەکی مالیزی بە 239 سەرنشینەوە تێکشکا
دوای ئەوەی یەكەی ئاسمانی مالیزیا رایگەیاندووە، كە پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆكەی ئێم ئێچ 777 ، كە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگرە و لەنێوان كوالالامپور و پەكیندا پەیوەندی لەگەڵ یەكەی ئاسمانی مالیزی بڕدراوە، پاش ماوەیەكی كەم زانرا، كە ئەو فڕۆكەیە لەسەر كەنارەكانی دەریای ڤێتنام تێكشكاوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن و نەزانراوە چەند كەس مردوون و چەند كەس بریندارن.

ئەم فرۆكەیە 227 گەشتیاری هەڵگرتبوو، كە دوانیان منداڵبوون، وێرای 12 كارمەندی فرۆكەكە.

ئەو فڕۆكەیە لەگەڵ یەكەی ئاسمانی مالیزیا لە كاژێر 2:40ـی خولەکی بەیانی پەیوەندی بچڕاوە. بریار وابووە ئەم فڕۆكەیە كاژێر 6:30ـی خولەکی بەیانی رۆژی 8ـی مارس لە پەكین بنیشێتەوە، بەڵام تەنها دوو كاژێر پاش دەرچوونی لە فڕۆكەخانە، پەیوەندی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵ پچڕاوە.

لە رووداوێكی لە هاوشێوەدا لە باشووری مالیزیا، ساڵی 1977 فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر كەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا 93 گەشتیار و 7 کارمەندی فڕۆکەکە گیانیان لە دەست دا







رووداو
Top