سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته نه‌وه‌دو حه‌وت كه‌س كه له نێوانیاندا بیست و پێنج كه‌س به‌هۆى بۆردومانى هێزه‌كانى سوپاى رژێم له حه‌له‌ب و ئیدله‌ب و ده‌رعا كوژران. هاوكات روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد حه‌ڤده چه‌كدارى ئۆپۆزسیۆن له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى شارى یهبرودو ریف دیمه‌شق كوژران و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى جیاجیاى سوریاش شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومان رویدا.