سعوودیە، ئیخوان موسلمین، بەرەی نەسرە و داعشی خستە لیستی تیرۆرەوە
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، دوێنێ هەینی، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە كەناڵە فەرمییەكانی ئەو وڵاتەدا بڵاو كرایەوە، ڕایگەیاند، جگە لە ئیخوان موسلمین، هەردوو ڕێكخراوی بەرەی نوسرە و داعشیش كە دژ بە ڕژێمی ئەسەد لە سووریادا دەجەنگن، خستە لیستی تیرۆرەوە.
لەنێو ئەو ڕێكخراوانەیشدا كە سعوودیە خستوونیەتە لیستی تیرۆرەوە، حیزبوڵڵای سعوودیە و گرووپی حوسییەكان و هەر گرووپێك كە ناوی ڕێكخراوی قاعیدەی بە خۆیەوە لكاندووە، خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.
كەناڵی عەرەبییە بڵاوی كردووەتەوە كە ئەم بڕیارە شاهانەییەیە و لە بەرواری دەرچوونییەوە ئەو رێكخراوگەلە تیرۆریستین. بەپێی زانیارییەكانی كەناڵەكە ئەوەی كە دژ بەم بڕیارە بوەستێتەوە سزا دەدرێت.
بەیاننامەكە هاوكات جەختی كردووەتەوە لەوەی كە ئەوەی لە دەرەوەی خاكی سعوودیە لە شەڕەكاندا بەشداریی كردووە، دەكرێ بەخۆیدا بچێتەوە و ماوەی 15 ڕۆژیشی وەك دوامۆڵەت بۆ دیاریكراوە تا بگەڕێنەوە وڵاتەكەیەان.
ئاژانسەكان