گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەی ونبووی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا بەردەوامە

گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەی ونبووی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا بەردەوامە
بە پێی سەرچاوەکانی هەوڵ لە ڤێتنامەوە، بەرپرسێکی پلەبەرزی هێزەکانی دەریاوانیی ئەم وڵاتە رایگەیاند: فڕۆکە ونبووەکەی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا بە ٢٣٩ گەشتیارەوە لە ئاوەکانی ڤێتنامدا لە دەریای باکووری چین کەوتووەتە خوارەوە.

بە پێی هەواڵێکی بی.بی.سی، وەزیری گواستنەوەی مالیزیا دەڵێت: هێشتا لاشەی فرۆکەکە نەدۆزراوەتەوە و راپۆرتەکان تا ئێستا راستی و نادروستیی ئەم رووداوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.



ئەم فڕۆکەیە، کاتێک لەکۆالالامپۆری پایتەختی مالیزیاوە بەرەو "بیجینگ"ی پێتەختی چین دڕۆیشت، پێوەندیی لەگەڵ ئامێرەکانی چاودێری پچڕا و ون بوو.

یەكێک لە بەرپرسانی ناوەندی گەڕان و فریاکەوتنی دەریایی ڤێتنام، بە بی.بی.سی، گوتووە کەئەم فڕۆکەیە لە ئاخرین ساتەکانی ونبوونیدا لە سەر دەریای باشووری چین و لە مەودای دووسەت کیلۆمەتریدا لە سەر دوڕگەی "کامائۆ"ی ڤێتنامدا دیتراوە.

دوو پاپۆڕی ڕزگار کردن بە مەبەستی یارمەتیدان بۆ گەڕان و پشکنین رەوانەی ناوچەکە کراون.



بڕیاربوو فڕۆکەکە کاتژمێر ٦،٣٠ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٨ی مارس لە پایتەختی چین بنیشێتەوە. بەڵام دوو کاتژمێر دوای بەرزبوونەوەی پێوەندیی لەگەڵ زەویدا پچڕا.
Top