سوریا.. كوژراوانى دوێنێ له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ گه‌یشته‌ 41 كه‌س

 سوریا.. كوژراوانى دوێنێ له‌لایه‌ن رژێمه‌وه‌ گه‌یشته‌ 41 كه‌س
تۆڕى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاند ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته‌ چل و یه‌ك كه‌س كه‌ هه‌ژده‌ كه‌س له‌ ئیدله‌ب و هه‌شت كه‌س له‌ ده‌رعا و شه‌ش كه‌س له‌ ریف دیمه‌شق و ئه‌وانى دیكه‌ش له‌ حه‌له‌ب و لازقیه‌ و حمس بوون. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانى رژێم و چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن له‌ خیوه‌تگاى یه‌رمووك رویدا. هاوكات له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى جیاجیاى سوریا شه‌ڕوپێكدادان و تۆپباران رویدا.
Top