ئۆکراینا لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگ نزیک بووەتەوە
سوپای رووسیا هه‌رێمی كرێمی به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كرد و سه‌رباری هه‌وڵەکان بۆ رێگرتن له ده‌ستوه‌ردانی ئەو وڵاتە له خاكی ئۆكراینا و سه‌رجه‌م هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی ئۆكراینای له‌و دوورگه‌یه چه‌ك كردووه. سه‌رۆكوه‌زیرانی كاتی ئۆكرایناش ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی رووسیا ده‌ربڕی و داوای هاوكاریی سه‌ربازی‌شی له ناتۆ و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
هاوکات وه‌زیری دەرەوەی ئەمەریکا، جۆن كیری، بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كێیڤی پایتەختی ئۆكراینا بكات به مه‌به‌ستی دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی ئه‌مەریكا بۆ ئەو وڵاتە و به‌ر له گه‌شته‌كه‌شی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هه‌نگاوه‌كه‌ی رووسیای له دوورگه‌ی كرێم به ده‌ستدرێژی‌كارانه وه‌سف كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توندی له رووسیا كرد.
سه‌رۆكی ناتۆ، ئه‌ندرێس فۆگ راسموسن، داوای كرد چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ئه‌ورووپاوه ره‌وانه‌ی ئۆكراینا بكرێن. لەلایەکی دیکەوە وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا، حه‌فت وڵاتی پیشه‌سازیی جیهان كه به گرووپی حه‌وت ناسراون و پێكهاتوون له كه‌نه‌دا، ئه‌مەریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نساـ ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا و ژاپۆن له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا کۆبوونەوەی جی هه‌شتیان له سۆچیی رووسیا هه‌ڵپه‌سارد