ته‌قینه‌وه‌یه‌ك قه‌ته‌ر ده‌هه‌ژێنێت

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك قه‌ته‌ر ده‌هه‌ژێنێت
به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ چێشتخانه‌یه‌كی‌ قه‌ته‌ر، به‌ ده‌یان كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كرده‌وه‌كه‌ "تیرۆرستی‌" نه‌بووه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌(ریاز) به‌رێوبه‌ری‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ قه‌ته‌ر جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مرۆ له‌ چێشتخانه‌ی‌(ئه‌سته‌نبوڵ) كه‌ به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی‌ پترۆلی‌ (لاند مارك)ی‌ بازرگانییه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ 12 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستیه‌كانی‌ قه‌ته‌ر رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و رووداوه‌ به‌هۆی‌ بوتڵه‌ غازه‌وه‌ بووه‌، جگه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌، 32 برینداریشی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، كه‌ سێ كه‌س له‌ برینداره‌كان باری‌ ته‌ندروستیان جێگیر نییه‌.

پاش ئه‌و رووداوه‌ش ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراون.

تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك باسی‌ ئه‌وه‌یان نه‌كردووه‌، كرده‌وه‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست بووبێت و كاری‌ "تیرۆرستی‌"بوو بێت.
Top