داوا لە كۆنگرێس دەكرێ چاو بە فرۆشتنی ئەپاچی بە عێراق بخشێنێتەوە

 داوا لە كۆنگرێس دەكرێ چاو بە فرۆشتنی ئەپاچی بە عێراق بخشێنێتەوە
ئەندامێكی دیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا داوای لە كۆنگرێس كرد چاو بە پێشنیازی فرۆشتنی ٢٤ هێلیكۆپتەری ئەپاچی بە عێراق بخشێنێتەوە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی واژۆكردنی گرێبەستێك لەلایەن عێراقەوە بۆ كڕینی چەكی ئێرانی لە تاران.

جۆن ماككەین، ئەندامی دیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی واژۆكردنی گرێبەستێك لەلایەن عێراقەوە بە بەهای ١٩٥ ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی چەك و تەقەمەنی ئێرانی لە تاران پێویستە كۆنگرێس چاو بە پێشنیازی فرۆشتنی ٢٤ هێلیكۆپتەری ئەپاچی بە عێراق بخشێنێتەوە".

ماككەین گوتیشی "دەبێ لە دەرئەنجامەكانی پێشنیازی فرۆشتنی ئەپاچی بە عێراق بگەین و زیاتر لێی وردبینەوە پێش ئەوەی پەسەندی بكەین".

ئەو سیناتۆرە ئەمریكییە كە ئەندامی هەردوو لیژنەی كاروباری دەرەوەو هێزە چەكدارەكانی ئەمریكایە لە ئەنجوومەنی پیران هاوكات بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند:"نازانم ئەندامانی كۆنگرێس هەڵوێستان چی دەبێ بەرامبەر ئەو پرسە، ئاخۆ فرۆشتنی هێلیكۆپتەری ئاپاتچی بە عێراق پەسەند دەكەن یان رەتیدەكەنەوە، بەڵام ئەمە دەرئەنجامی كشانەوەی پێشوەختی هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق".

هاوكات ئەمڕۆ ٢٦ شووباتی ٢٠١٤ دوا وادەیە لە پێش ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەسەندكردنی یان رەتكردنەوەی پێشنیازی فرۆشتنی هێلیكۆپتەری ئاپاتچی بە عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە ئاژانسی (رۆیتەرز) لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كە عێراق و ئێران ٨ گرێبەستیان واژۆكردووە بۆ فرۆشتنی چەك و تەقەمەنی لەلایەن ئێرانەوە بە عێراق بە بەهای ١٩٥ ملیۆن دۆلار كە مووشەك و چەكی سووك و مووشەكی تانك و دووربینی شەو و ئۆتۆمبیلی دژی چەكی كیمیاوی و دەمامكی خۆپاراستن لەو چەكانە لەخۆدەگرن.

هەروەها چەند ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمریكا نارەزایی خۆیان بەرامبەر واژۆكردنی گرێبەستی چەك كڕین لەلایەن عێراقەوە لە ئێران دەربری و ئاماژەیان كرد كە دەبێ چاوەڕوانی زانیاریی زیاتر بن لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە لەبارەی ئەو گرێبەستانە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدەن.

جەی گارنی، گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لەمبارەوە رایگەیاند: "حكومەتی ئەمریكا لەسەر ئاستێكی باڵا نارەزایی خۆی گەیاندووەتە عێراق لەبارەی هەواڵی واژۆكردنی گرێبەستی كڕینی چەكی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە، هەرچەندە حكومەتی عێراق بوونی گرێبەستی هاوشێوە رەتدەكاتەوە









رووداو
Top